پێشەکییەک بۆ گرنگترین کارامەییەکان و زۆرترین ئامرازە کارپێکراوەکانی دارایی و بودجە و ژمێریاری دارایی.کارامەیی فێری دەبیت تێگەیشتن لە تەکنیکەکانی ژمێریاری و داتا داراییەکان شیکردنەوەی بەیاننامە داراییەکان و ڕاپۆرتەکان هەڵسەنگاندنی ئەدای دارایی بزنس و پڕۆژەکاندەربارەی ئەم خولەلەم خولەدا فێردەبیت لە "زمانی بازرگانی" تێبگەیت – بۆ پێوانەکردن، پرۆسێسکردن و گەیاندنی زانیارییە داراییەکانی کۆمپانیاکان. بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت، ئاشنا دەبیت بە گرنگترین بەیاننامە داراییەکان و تەکنیکەکانی ژمێریاری دارایی.فێردەبیت کە باڵانس و بەیاننامەی داهات و بەکارهێنانی ڕێژەی دارایی ئامادە بکەیت و شیکاری بکەیت. لە بنەماکانی گەڕانەوەی سەروەت و سامان و گەڕانەوەی سەرمایە تێدەگەیت. وە فێری شتە سەرەکییە داراییەکان دەبیت وەکو بەهای ئێستا و بەهای داهاتوو.هەروەها توێژینەوەیەکی کورتی کەیسی ئەدیداس و نایک وەردەگریت کە کورتەیەک لە شتە سەرەکییەکانی ئەم کۆرسە دەخاتە ڕوو.