بنەماکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی سەرکەوتوو
بەڕێوەبردنی پڕۆژە یەکێکە لە گرنگترین بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، چونکە زۆرێک لە دامەزراوە و کۆمپانیاکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پشت بە پڕۆژە جیاوازەکان دەبەستن. پڕۆژە بریتییە لە کۆمەڵێک چالاکی و کار کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی تایبەت. سەرکەوتنی پڕۆژە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە شێوازی بەڕێوەبردنی هەیە، بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرانی پڕۆژە بنەما و ڕێساکانی بەڕێوەبردن بە باشی بناسن.
یەکەم بنەمای سەرکەوتنی پڕۆژە دیاریکردنی ئامانجێکی ڕوون و تایبەتە. پێویستە لە سەرەتای پڕۆژەدا بزانرێت مەبەست چییە و چی دەوێت بەدەست بێت. ئەگەر ئامانج نادیار بێت، تیمی کار تووشی سەرلێشێوان دەبێت و ئەنجامی پڕۆژەکە لاواز دەبێت. بۆیە باشترین ڕێگا ئەوەیە ئامانجەکان بە شێوەیەکی ڕوون، گونجاو و توانای جێبەجێکردنیان هەبێت.
دووەم بنەما پلاندانانی دروست و وردە. پلاندانان یارمەتیدەدات بۆ ڕێکخستنی کارەکان و دابەشکردنی کات و بودجە. لە پلانداناندا دەبێت هەموو قۆناغەکانی پڕۆژە دیاری بکرێن، وەک کاتی دەستپێکردن، ماوەی تەواوبوون، کەرەستە و سەرچاوە پێویستەکان. پلاندانانی باش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی هەڵە و زیانی دارایی.
سێیەم بنەما بەکارهێنانی تیمێکی کاری شارەزا و هاوکارە. هیچ پڕۆژەیەک بە تەنها سەرناکەوێت، بەڵکو پێویستی بە هاوکاریی تیمێک هەیە. ئەندامانی تیم دەبێت لە بوارەکانی خۆیاندا شارەزا بن و هەروەها تواناى کارکردنی هاوبەشیان هەبێت. بەڕێوەبەری پڕۆژەش دەبێت بتوانێت ئەرکەکان بە دادپەروەری دابەش بکات و هاندانی تیم بکات بۆ کارکردنی باشتر.
چوارەم بنەما پەیوەندی و گەیاندنی زانیارییە. لە هەر پڕۆژەیەکدا پەیوەندی باش نێوان ئەندامانی تیم و بەڕێوەبەر زۆر گرنگە. ئەگەر زانیاری بە دروستی نەگوازرێتەوە، ئەوا تووشی تێکچوون و هەڵە دەبن. بۆیە پێویستە کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوام بێت بۆ دڵنیابوون لە تێگەیشتنی هەمووان بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان.
پێنجەم بنەما بەڕێوەبردنی کاتە. زۆرێک لە پڕۆژەکان بەهۆی دواکەوتنی کار شکستیان هێناوە. بەڕێوەبەری پڕۆژە دەبێت کات بە باشی ڕێک بخات و هەوڵ بدات کارەکان لە کاتی خۆیاندا تەواو بکرێن. بەکارهێنانی خشتەی کاتی و دیاریکردنی ئەولەویەت بۆ کارەکان یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی باشی کات.
شەشەم بنەما چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوامە. پێویستە لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەدا هەموو کارەکان چاودێری بکرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی پڕۆژەکە بە ئاراستەی دروستدا دەڕوات. هەڵسەنگاندن یارمەتیدەدات بۆ ناسینەوەی هەڵە و کێشەکان پێش ئەوەی ببنە قەیرانێکی گەورە. هەرکات کێشەیەک دەرکەوت، دەبێت خێرا بڕیار بدرێت بۆ چارەسەرکردنی.
حەوتەم بنەما بەڕێوەبردنی مەترسییەکانە. هەر پڕۆژەیەک ڕووبەڕووی مەترسی و کێشە دەبێتەوە، وەک کەمبوونی بودجە، دواکەوتنی کار یان کێشەی تەکنیکی. بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ئەوەیە کە پێشتر ئەو مەترسییانە بناسێت و پلانی چارەسەر هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبردنی پڕۆژەی سەرکەوتوو پێویستی بە پلاندانانی دروست، تیمێکی هاوکار، پەیوەندی باش، بەڕێوەبردنی کات و چاودێری بەردەوام هەیە. ئەگەر ئەم بنەمایانە بە باشی جێبەجێ بکرێن، ئەوا پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئامانجەکانی و سودی گەورە بۆ دامەزراوە و کۆمەڵگا دەبێت.
بۆ زانیارى زیاتر دەتوانن بەشدارى خولى بنەماکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بکە لە لینکى خوارەوە دانراوە
https://askacademy.net/course/1